هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە هێرشێکی میلشیاکانی سەر بە وتورکیا و بە پاڵپشتی سوپای تورکیا لە سنوری عەین عیسا حەوت شەڕڤان گیانیان لە دەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" ئێوارەی رۆژی ٢٣ی ئازار سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، لە سنوری گوندی دێبس-ی عەین عیسا هێرشێکیان دەستپێکرد.
هەروەها هاتووە " هێزەکانی ئەوانیش وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و لە دەوروبەری گوندەکە شەڕێکی دژوار روویداوە و هێرشەکە تێکشکا".
هەسەدە ئەوەش دەخاتەڕوو، لە دوای ئەو شەڕەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان ناوچەکەیان بە سەختی تۆپبارانکرد و فڕۆکەی جەنگیش بۆردومانیکردو لە ئەنجامدا ٧ شەڕڤانان شەهیدبوون.