"یەكێكیان خەڵكی هەولێرە"
6 ئەندامی داعش لەشەنگال دەستگیركران

هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە شاخاوییەكانی نێوان شەنگال‌و سمون 6 ئەندامی گروپی داعش دەستگیر دەكەن كە یەكێكیان خەڵكی هەولێرە.

بە پێی هەواڵێكی (ANF) پاش كۆنترۆڵكردنی ناحیەی تەلەعفەر لەلایەن گروپی داعش، زیاتر لە 60 هەزار توركمان روو لە ناوچەی شەنگال دەكەن. هاوكات هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەناوچەی شەنگار 6 ئەندامی گروپی داعش كە دوانیان لەبەرپرسانی ئەو گروپەن، دەستگیر دەكەن كە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر رەوانەی مەسیف كراون.

سەرچاوەیەك بە (ANF) رایگەیاند لەو شەش كەسە یه‌کێکیان ئه‌فغانی بووه‌ و یه‌کێکی دیکه‌شیان ئێرانی و ئه‌وه‌ی تریش خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بووه‌ .

بەپێی هەواڵەكە ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی چه‌ته‌کانی داعش بۆ چاودێری هه‌رێمه‌که‌ و ئاماده‌کاری هێرش و داگیرکردنی شه‌نگال ره‌وانه‌کرابوون.



PM:03:25:21/06/2014