لە قەزای باتیفا شەڕ لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا روویدا

لە قەزای باتیفای سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا روویدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزایی باتیفای سەر بە پارێزگای دهۆک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە روویدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرەتا گەریلاکانی پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی گرێبیە، دواتریش رووبەڕووبوونەوە روویداوە، هاوکات تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە بۆردوومانی سنورەکەی کردووە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش چاودێریی ناوچەکە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.


PM:10:36:25/03/2021