وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٣٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٢٧١ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٨٢٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٨٣٢ هەزار و ٤٢٨ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٤ هەزارو ٢١٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٧٤٥ هەزارو ٩٣٥ كەسیان چاكبونەتەوە.