سێ موشەک ئاراستەی بنکەیەکی پێشمەرگە کرا

کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک ئاڕاستەی میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی پردێ کرا، کە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا لە نزیك بازگەی شێراوەی سەر بە شارەدێی ئاڵتون كۆپری (پردێ‌) ئاڕاستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە كرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لە ئێستاشدا هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەی پردێ بڵاوەیان پێکراوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.


PM:10:06:29/03/2021