وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٩٩٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٩٩٥ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٩١٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٨٤٤ هەزار و ٢٦٠ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٢٨٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٥٥ هەزارو ٣٥٠ كەسیان چاكبونەتەوە.