تەندروستی سلێمانی: ٣ کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.


بەپێی نوێترین خشتە کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە ٨٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان ماون، هەروەها ٢٢ تووشبووی نوێ داخڵکراوەو ٢٨ تووشبووش چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

هەروەها لە خشتەکەدا هاتووە ١٥ تووشبوو لە ژێر چاودیڕی چردان، ٩ تووشبووش لە ژێر ئامێری cpap دان.

لە خشتەکەدا هاتووە ٣ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی دواین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم، تووشبوون ١٢١١٧٩ (٤٢٥٠٠ هەولێر، ٣٤٩٧٢ سلێمانی، ٤٠٥٧٥ دهۆك، ٣١٣٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٩٢٣٤ (٣٨١٣٥ هەولێر، ٣٠٨١١ سلێمانی، ٣٧٣١٧ دهۆك، ٢٩٧١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٢٨٥ (٣٣٦٩ هەولێر، ٢٤١٦ سلێمانی، ٢٤٨٢ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە)
مردن ٣٦٦٠ (٩٩٦ هەولێر، ١٧٤٥ سلێمانی، ٧٧٦ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)



PM:11:47:30/03/2021