بەپەلە.. شەڕێكی قورس لەنێوان پێشمەرگە‌و داعش لەخواروی خورماتوو دەستی پێكرد(نوێکراوەتەوە)

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەخوارماتوو هێزێكی داعش هێرشێكی توندی كردوەتەسەر دوو ڕیانی سەلمانبەگ- دووزخورماتوو- كفری كە دەكەوێتە باكوری سلێمان بەگ‌و خوارووی خورماتوو.

سەرچاوەیەیكی ئەمنی بە سپی میدیای راگەیاند: شەڕێكی زۆر قورس بەرپا بووە هەردوو لا بە چەكی قورس لەیەك دەدەن نزیکەی کاتژمێرێکە شەڕەکە بەردەوامە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی" پێشەمەرگە هێزێکی زۆری رەوانەی شەرەکە کردو ئێستا شەر لەبەرژەوەندی پێشمەرگە شکاوەتەوە".

بەوتەی سەرچاوەكە ئامانجی چەكدارەكانی داعش لەو هێرشیە گرتنی ئەو دوو ڕیانە بێت كە رێگایەكی دێتەوە بۆ دووزخورماتوو و ئەوی تر بۆ كفری.
تا ئێستا زیانەکانی داعش و قوربانییەکانی پێشەمەرگە نەزانراوە.

PM:06:24:21/06/2014