تەندروستی سلێمانی: ٢ کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە کە ٢ تووشبوو بە کۆرنا گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە ١٢ تووشبوو لە ژێر ئامێری cpap دان، ١٩ تووشبووش لەژێر چاودێری چڕندان.

تەندروستی سلێمانی باس لەوەش دەکات کە ٩٨ کەس لە نەخۆشخانە ماون، ١٨ تووشبوو داخڵ بووە، ١١ تووشبووش چاکبوونەتەوەو دەرچوون.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تووشبوون ١٢٢٩١٥ (٤٢٨٨٩ هەولێر، ٣٥٥٤١ سلێمانی، ٤١٣٤٦ دهۆك، ٣١٣٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٩٩٩٥ (٣٨٢٩٥ هەولێر، ٣٠٩٨٧ سلێمانی، ٣٧٧٤١ دهۆك، ٢٩٧٢ هەڵەبجە)، لەژێر چارەسەر ٩٢٤٠ (٣٥٩١ هەولێر، ٢٨٠٢ سلێمانی، ٢٨٢٣ دهۆك، ٢٤ هەڵەبجە)، مردن ٣٦٨٠ (١٠٠٣ هەولێر، ١٧٥٢ سلێمانی، ٧٨٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە).




PM:09:08:01/04/2021