هەیفا وەهبی بە وێنە نوێکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زۆر گەنج دەرکەوتووەو بەئەمەش بۆتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەیفا وەهبی کە خۆی لە دایکبووی ١٩٧٢ ی باشووری لوبنانە لە باوکێکی لوبنانی شیعەو دایکێکی میسری، ئەمساڵ لە ١٠ ی ئازارەوە پێی نایە تەمەنی ٤٩ ساڵیەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە چەند جارێک ساڵی لە دایکبوونی گۆڕیووە بۆ ١٩٧٤ و دواتر بۆ ١٩٧٩.

هەیفا لە تەمەنی هونەری، لە بواری نواندن و گۆرانیدا چەندان خەڵاتی لۆکاڵی و عەرەبی و جیهانی وەرگرتووە، توانی پلەی ٤٩ ئافرەتی پەسەندکراوی لە پێگەی  AskMen.com  لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی جوانترین ئافرەتی جیهانی لە گۆڤاری ئەمەریکی بیبوڵ وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٩٢ وەک شاجوانی لوبنان دیاریکرا.  

ئەم ئەستێرەیە چەند جارێک هاوسەریگیری کردووە، بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی میسری بەناوی ئەحمەد ئەبوو هەشیمە کرد، بەڵام تەنها ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە، ساڵی پاریش بەرێوەبەری کارەکانی رایگەیاند کە ژیانی هاوسەری لەگەڵ دروستکردووە، بەڵام هەیفا رەتیکردەوەو رووبەڕیی دادگای کردەوە دواتر دادگا حوکمی بەسەردا سەپاند.



PM:09:09:02/04/2021