چەند وێنەیەکی هاوینەی نارینی پەیکەری دڵ بڵاودەکرێتەوە

نارین ئالان ئەو خانمەی لە فیلمی " پەیكەری دڵ "دا وەك پاڵەوانێكی فلمەكە سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا راكێشا، چەند وێنەیەكی هاوینەی نوێی خۆی بڵاوكردەوە.
 
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەكتەری كورد "نارین ئالان" چەند وێنەیەكی نوێ بڵاوكردەوە و هەوادارانی باسی جوانیەكەی دەكەن.
 
 نارین ئالان لە ساڵی ١٩٩٢ لە سلێمانی لەدایك بوە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، لە فیلمی "پەیكەری دڵ" ڕۆڵی سەرەكی بینیوە، لە ئێستادا لە میرنشینەکانی عەرەب لە دوبەی دەژی.



PM:11:11:02/04/2021