گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئەحمەد خەلیل" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی (ئەڤینا یار) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە ئاوازەكەی فۆلكلۆرە، کاری ئەڕێنجمێنتی گۆرانییەکە لەلایەن ئالان سابیر کراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە،
كلیپه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.