بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەرانی وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" بەڕێوەبەر و زۆرینەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتەکە توشی کۆرۆنا بوون".  

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

دەشڵێت" بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لە رێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنیی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت".


PM:11:16:03/04/2021