پێشه‌وا هه‌ورامى: ئەوانەی لە سلێمانی لەسەر تەقەكردن لەبارەگاكانی پارتی دەستگیركراون، پێناسی حزبیان پێییە

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ته‌قه‌كردن له‌ باره‌گاكانی پارتی له‌ سلێمانی بووه‌ته‌ دیارده‌ و زیاتر له‌ ٧٠ جار دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌".

پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سنوری سلێمانیدا بوو ەبەدیاریدە و هەر كەس بیەوێت تەقە لە بارەگاكانی پارتی بكات بە ئاسانی دەتوانێت ئەو كارە بكات". 

باسی لەوەشکرد، ئەوانەی لەسەر تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی دەستگیركراون پێناسی حزبیان پێبوە و تەنیا لە ماوەی رابردودا ٢٦ جار تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە كراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد" ئەوان وێنە و ناوی تۆمەتبارەكانیان پێیە و دەیدەنە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن و سەرجەم ئامارو ووردەكارییەكان دەبەینە پەرلەمانی كوردستان و كاری لەسەر دەكەین". 


PM:04:15:04/04/2021