ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوای کۆتاییهێنان به ‌لێبڕینی موچه‌ دەکەن

ژمارەیەک پەرلەمانتار لەبارەی لێبڕینی موچه‌ داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و ڕایدەگەیەنن" دوای‌ جێگیركردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق ئیتر هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران".

لە یاداشتێکدا ١٧ پەرلەمانتاری كوردستان کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە رایدەگەیەنن" دوای‌ جێگیركردنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران".

دەشڵێن" بەپێی ماددەی ٤٨ بڕگەی ٤ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین بابەتی لێبڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنی‌ سبه‌ینێی‌‌ په‌له‌مانی‌ كوردستان زیادبكرێت". 


PM:01:06:06/04/2021