ڤیدیۆ.. بزانە هێلی لەڤ لەکاتی نمایشی لەشولاریدا چی لێدێت؟

خانمە گۆرانی بێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ لە کاتی تۆمارکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە زیاتر جەستەی نمایش دەکات، دەکەوێت.
 
هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی نمایشێکی جەستەیدا دەکەوێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتەیەدا نوسیویەتی " گرنگ نییە چەند جار دەکەوی، بەڵکو لەوە گرنگتر ئەوەیە چەند جار سەرلەنوێ هەڵدەستیتەوە".

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:10:36:06/04/2021