تەندروستی سلێمانی: ٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو خشتەی پەتای کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٣  کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئەو خشتەیە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٨٣ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، ئەمڕۆ ٢٢ تووشبووی نوێ داخڵکراون، ١٨ تووشبووش دەرچوون.

هەروەها تەندروستی سلێمانی ئەوەش دەخاتەروو کە ١٩ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان، ١١ تووشبووی دیش لە ژێڕی چاودێری cpap دان.

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ ٨٥٦ تشبووی نوێ تۆمار کراون و ١٢ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.



AM:12:19:07/04/2021