بانکی رافیدەین: پێشینه‌ و قه‌رز ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستپێدەکاتەوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" ده‌ستیان کردوه‌ به‌پێدانی پێشنه‌ی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی، کە ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی ٥٠ ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕی ٣٠ ملیۆن دینارە، رێژه‌ی سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش، ٥٠% ده‌بێت". 

هاوکات لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بانكی رافده‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ راسپاردوه‌، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و ماوه‌یه‌كی كه‌م، بڕی قه‌رزی (په‌نجا ملیۆن) دیناری وه‌ربگرن.

سەبارەت بە سودمەندبوونی فەرمانبەرانی هەرێم لەو قەرزە بەپێی زانیاریەكان ئەو فەرمانبەرانەی‌ لە هەرێم میلاكی‌ عیراقن سودمەند دەبن لە وەرگرتنی‌ قەرزەكە و دەتوانن لە ئێستاوە مامەڵە بۆ وەرگرتنی‌ بكەن.


AM:09:32:07/04/2021