حکومەتی هەرێم بودجە بۆ ئارامگا و مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخاندەکات

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" بەمەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك بودجە بۆ ئارامگاو مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوان تەرخانكرا". 

به‌پێی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كه‌ واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 558.835.500، بە نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ناوبراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک.

ئەو پڕۆژانەی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە بریتین لە: 

* دروستکردنی گۆڕستانی تایبەت بۆ روفاتی (171) ئەنفالکراو لە زێدی خۆیان
* چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان کە (480) روفاتی ئەنفالکراوانی تێدایە.
* نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ/ بانی مەقان
* لێدانی بیر بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ


AM:10:46:07/04/2021