ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەرفراوان دەبن، دوا نەخشەی ئەو ناوچانە

‌دوا نەخشەی داعش
رۆژ بەرۆژ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بەرفراوان دەبن، بەپێی دوا نەخشە کە CNN بڵاویکردۆتەوە زۆربەی زۆری ناوچە سونییەکانی عێراق لەژێردەستی ئەو چەکدارانەدان.
دوێنێ ٢١ی حوزەیران چەکدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر چوار شارۆچکەی تر لە پارێزگای ئەنبار کە ئەوانیش (روە، ئانا، حسیبە، قائم)، ئانا تەنها ١٠٠ کم دوورە لەبەغدادی پایتەختی عێراقەوە.
ئەو کەناڵە ئەمریکییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خێلە سونییەکانی ناوچەکە پشتگری چەکدارانی داعش دەکەن.  



PM:12:28:22/06/2014