لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، بڕیارە سبەی پێنجشەممە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەك لە حزبەكانی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) لەسەرۆكایەتی هەرێم كۆبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و بەشداری كورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پرسێكی دیكە ئەنجام دەدرێت.