قوباد تاڵەبانی: بە پرۆژەی ستراتیژی دەبین بە خاوەنی ئابورییەکی سەقامگیر و وەبەرهێن

لەكاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی ستراتیژی لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی" بە پرۆژەی ستراتیژی دەبین بە خاوەنی ئابورییەکی سەقامگیر و وەبەرهێن و بەهێز".

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی دانانی بە‌ردی بناغە‌ی پرۆژە‌ی بنیاتنانی كارگە‌ی شە‌كری بیتوێن لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ڕایگەیاند" ئەم پرۆژەیە هاوتایە لەگەڵ ڕوئیای من بۆ ئابورییەكی بەهێز، حكومەت بە تەنها ناتوانێت هەموو كارێك بكات، بەڵكو دەبێت حكومەت دەرفەت بۆ كەرتی تایبەت بڕەخسێنێت كاری لەمجۆرە ئەنجام بدات".

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند" بە پرۆژەی لەم جۆرە زانکۆکانمان بە بازاڕەوە گرێ دەدرێن و چاویان لەوە نابێت حکومەت دایان بمەزرێتنێت".

وتیشی" ئەم پرۆژەیە هەشت هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروست دەكات، كەرتی كشتوكاڵیش هەنگاوێك دەباتە پێشەوە.

باسی لەوەشکرد، بە پرۆژەی ستراتیژی دەبین بە خاوەنی ئابورییەکی سەقامگیر و وەبەرهێن و بەهێز.


PM:03:43:08/04/2021