ئاری بەدەل بەرواری: باری تەندروستی باوکم خراپە
( ڤیدیۆ )
کوڕی بەدەل بەرواری، مامۆستای دەستگیرکراوی دهۆک رایدەگەیەنێت " باری تەندروستی باوکی نا جێگیرە ".
ئاری کوڕی مامۆستاو چالاکوانی دهۆک، بەدەل بەراوری لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ( گاڤ نیوز ) کە ماڵپەڕێکی هەواڵی یەو ئۆفیسی سەرەکی لە دهۆکە، دەڵێت " لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە پێیان راگەیاندووم کە باری تەندروستی باوکم لە زیندان باش نییە ".
ئاری لە درێژەی قسەکانیدا داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان دەکات کە سەردانی باوکی بکەن لە زیندان.
کوڕەکەی بەدەل بەرواری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باوکی ٨ مانگە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەستگیرکراوەو نە بەکەفالەت ئازاد دەکرێت، نە بوار دەدرێت لەلایەن کەسوکارییەوە وەک هەر زیندانێکی تر ببینرێت.
" بەدەل بەراوری تا ئێستا دوو جار بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە داوای ئازادکردنی کراوە، جارێک دادگای دهۆک و جارێکی تریش لە هەولێر"( وەک ئاری کوڕی بەدەل بەراوری دەڵێت).
ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون و ڕۆژی ١٦ی شووباتی ٢٠٢١، دادگای تاوانەکانی دووی ههولێر سزای شهش ساڵ زیندانی بهسهر هەریەک لە (ئهیاس ئهكرهم، شێروان شێروانی، شڤان سهعید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری و هاریوان عیسا) سەپاند، کە ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتۆتەوە و داوا لەدادگای پێداچوونەوە دەكرێت بە بڕیارەكەدا بچێتەوە. تا ئێستا بەدەل بەرواری و چەند دەستگیرکراوێکی دی لە زیندان هێڵراونەتەوەو ئازاد ناکرێن.
PM:09:31:08/04/2021