کارە نوێکەی پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چییە؟

تۆڕی هەواڵی " فۆکس نیوز " ی ئەمەریکی کارە نوێکەی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا، مایک پۆمپیۆی ئاشکرا کرد کە چیتر لەو دەزگا میدیایە کار دەکات. 

سۆزان سکوت، سەرۆکی تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز رایگەیاند مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا وەک " هاریکار " لە دەزگاکەیان کار دەکات.

پۆمپیۆ لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" تێڕوانینێکی راشکاوانە و راستەوخۆ لەسەر بارودۆخی جیوسیاسی و پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان و سیاسەتی ئەمەریکا ( یەکەم) دەگەیەنمە خەڵک کە یاریدەدەر دەبێت بۆ وێنەکێشانی خۆشگوزەرانی و ئاسایش کە لە ئەمەریکادا نموونەی نەبووبێت.

پۆمپیۆ کە تا دوا سات لەگەڵ دۆناڵدا ترامپ مایەوەو پشتی تێنەکرد، بە یەکێک لە نەیارە سەرسەختەکانی دژی ولآتی چین هەژمار دەکرا.

تۆڕی هەواڵی " فۆکس نیوز " کە زیاتر میدیایەکی کۆنزەرڤاتیڤە لە دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەوە لەلایەن ترامپەوە بەرامبەر بایدن، چەند وەزیفەیەکی سپاردووە بە ستافە کۆنەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.



PM:01:23:09/04/2021