ڤیدیۆ...هەیفا دڵی خۆشە، بۆ عادل ئیمامیش دەمرێت

دواین پرۆگرامی (شكلك مش غریب) لە كەناڵی (mbc) پەخش كراو هەیفا وەهبیش كە یەكێك بوو لە ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە نوێترین گۆرانی خۆی پێشكەش كرد.
لە پرۆگرامەكەدا هونەرمەندی سوری عەبدولمنعم عیمایری دوای ئەوەی لاسای هونەرمەندی گەورەی لوبنان وەدیع سافی كردەوە، توانی ببێتە براوەی پرۆگرامەكە.
هەر لە پرۆگرامەكەدا ئەكتەری میسری تامر عەبدولمنعم لاسای هونەمەندی گەورە عادل ئیمامی كردەوە و ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشییەكی زۆری هەیفا وەهبی.
هەیفا ئاماژەی بەوە كرد كە كە عادل ئیمام تاكە كەس كە زۆر زۆر خۆشی دەوێت، لەم رەمەزانەشدا تەنها سەیری دراماكەی عادل ئیمام دەكات.
هەر لە پرۆگرامەكەدا هەیفا نوێترین گۆرانی خۆی پێشكەش كرد كە ناوی (فرحانە)یە.





PM:03:29:22/06/2014