تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هیچ حاڵەتێکی مردنیش لەو ماوەیەدا تۆمار نەکراوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٩٤ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٨٤ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ٢٠ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هیچ حاڵەتێکی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە.