ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
كهمێك پێش ئێستا ئازاد دلزار كوڕى شاعیرى كورد (ئهحمهد دڵزار) ههواڵى كۆچى دوایى باوكى بڵاوكردهوه و نوسیویهتى" دۆستانی ئەزیز کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باوکم ئەحمەد دڵزاری شاعیر کۆچی دوایی کرد".
- ناوی تەواوی: ئەحمەد مستەفا محەممەد.
- لە رۆژى 8/1/1920 لە شاری کۆیە لەدایکبووە.
- نازناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی ههڵبژاردووه و پێی ناسراوه.
- بەرلەوەی بچێتە خوێندنگا باوکى شیعری فارسی بۆ کردۆتە کوردی.
- لە ساڵی 1927 لەتەمەنی (7) ساڵیدا باوکى ناردویەتیە لاى (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووە.
- لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگاى سەرەتایی لە کۆیە.