ئیسلاییەکان بۆ هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ یەکێتی یان گۆڕان دەڵێن "ئێمە لەگەڵ ئەو لایەنەدا هاوپەیمانی دەبەستین کە خزمەتی سلێمانی بکات و دژی گەندەڵی بوەستێتەوە".
دوای کۆبوونەوەی یەکگرتوو و کۆمەڵ لەگەڵ یەکێتی لەبارەگاکەی کۆمەڵ، مه‌هدی مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوورایگه‌یاند" ئەم كۆبوونه‌وەیە له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی ته‌نها بۆ باسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، چۆن هه‌ڵبژاردن بكرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كێ بێت".
ئەو وتی" ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتین ئه‌وه بوو كه هه‌مووان پابه‌ندبین به‌وه‌ی حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبێت و دژه گه‌نده‌ڵی كاری پێبكرێت و چاكسازی فه‌راهه‌م بێت".
بەرپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لەتیف شێخ عومەر رایگه‌یاند" یه‌كێتی نیشتیمانی لیستێكی گه‌وره‌یه و نابین به ئۆپۆزسیۆن".
هەروەها وتی "پێویسته ئه‌م حكومه‌ته ناوخۆییانه به‌شداریی یه‌كێتی نیشتیمانی تێدا ڕه‌چاو بكرێت و هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن، به‌پێی ئیستحقاقاتی ئینتیخابی".