پۆلیسى گه‌رمیان: باوکێک بەهەڵە منداڵەکەی خۆی دەکوژێت

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" باوکێک بەهەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو".

باسی لەوەشکردووە، بەوتەی باوکی منداڵەکەی ناوی (لاهور ئاری فەیزولا)یە و تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بە هەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە. 


PM:08:01:11/04/2021