وتەبێژی پارتی: دوای نزیكەی مانگێك کۆرۆنام تێپەڕاند

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت" دوای نزیكەی مانگێك لەوەرگرتنی چارەسەر کۆرۆنام تێپەڕاند". 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی چەند رۆژێك بەر لە جەژنی نەورۆز تووشی پەتای كۆرۆنا بووم و دوای نزیكەی چوار ھەفتە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، سوپاس بۆ خوای گەورە لە ئێستادا ئەم پەتایەم تێپەڕاندوە و تەندروستیشم رۆژ بەڕۆژ بەرەو باشتر و ئاسایی بوونەوە دەچێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك سەركردەی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، هەفتەی ڕابردووش رەمزی شەعبان، ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی دارایی پارتی، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایررۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری تەندرووستی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا كۆچی دوایی كرد. 


PM:09:40:11/04/2021