ڤیدیۆ هێلی لەڤ بەدەم سامەوە مژدەی گۆرانییەکی بڵاودەکاتەوە


کچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێلی لەڤ بەدەم گرتەیەکی سەماوە کارە هونەریە نوێکەی بڵاودەکاتەوە.

هێلی لەڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کورتەیەک لە ڤیدیۆ کلیپە نوێکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای مانگی پیرۆزی رەمەزان، تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.

هێلی لەڤ وتیشی :هەست دەکەم ئەمە باشترین گۆرانی من دەبێت، ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا ئێوە گوێبستی دەبن.

هێلان عەبدوڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا ژیاوە، چەندین گۆرانی و کلیپی هەیە، نوێترین کاری هونەری، دوێتێک بوو لەگەڵ هونەرمەندی عێراقی "محەمەد سالم" بەناوی "miss you" کە ٢٥ی ئازار لە چەناڵی یوتیوبی محەمەد سالمدا بڵاویانکردەوە و زیاد لە ١٠ ملیۆن بینەری هەبوو.



PM:10:39:12/04/2021