خواردنی میوه پێش نان خواردن سودی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت پێش خواردنی گۆشت، چونكه میوه ڕێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كری تێدایه كه هه‌رسكردنیان ئاسانه و به خێرایش ده‌مژرێن، ڕیخۆڵه‌كان ئه‌م شه‌كرانه به‌ماوه‌یه‌كی كورت ده‌مژن كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه و ده‌بێته هۆی ئاودانی له‌ش و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ئه‌و به‌شانه‌ی كه برسیانه یان پێویستیان به شه‌كره‌كانه.
به‌لاَم كاتێ كه گه‌ده‌ت پڕ ده‌كه‌یت راِسته‌وخۆ به خۆراكی جۆراوجۆر واته به‌بێ خواردنی میوه، ئه‌وا پێویستی به نزیكه‌ی سێ كاتژمێر هه‌یه تاكو ئه‌م خۆراكه ده‌گاته ڕیخۆڵه‌كان و ده‌یمژێت، ئه‌و كاته ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه برسیانه یان پێویستییان به شه‌كره‌كانه ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به برسیه‌تی ده‌مێننه‌وه، شه‌كره ئاساییه‌كان جگه له‌وه‌ی كه هه‌رس كردن و مژینیان ئاسانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی بنچینه‌یشن بۆ خانه جیاوازه‌كانی له‌ش.
خانه‌كانی دیواری ڕیخۆڵه‌كان سودێكی خێرا وه‌رده‌گرن له‌م شه‌كرانه، كاتێك ئه‌م شه‌كرانه‌یان پێده‌گات به خێرایی ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ستان به‌كاره‌كه‌ی مژینی خۆراكه جیاوازه‌كان كه له‌دوای میوه ده‌خورێن.
خورما له هه‌موو خواردنێكی تر زووتر هه‌رس ده‌بێت ئه‌ویش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه، وه ده‌وڵمه‌نده به ڤیتامین و شه‌كره‌كان.
لە سودەکانی تری خورما بۆ ڕۆژوەوانان دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، پارێزگاری کردن لە ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن وە ڕێگرە لە کلۆربوونی ددان و بۆنێکی خۆش دەبەخشێت بە دەم، ھەروەھا چارەسەریشە بۆ نەخۆشی کەمخوێنی و بۆ لاوازی ئێسکەکان و خێرا لێدانی دڵ و لاوازی گشتی.