هۆشیاری زێباری زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە( درۆنە) وە بووە.

هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تٶری کۆمەڵایەتی توریتەر نووسیوویەتی" ئەمشەو هێرشێکی تیرۆریستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە سەر هەولێر ئامانجیش تێکدانی باری ئارامی کوردستانی عێراقە".

دەشڵیتر " دیارە ئەو میلیشیایانەی کە پێش دوو مانگ فڕۆکەخانەی هەولێریان کردە ئامانج ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە، ئەمەش هەڵکشانێکی ئاشکراو مەترسیدارە".


PM:11:15:14/04/2021