" پێشبینی بارانبارین لە مانگی نیساندا ناکرێت "

ماڵپەڕێکی جیهانی پێشبینی ناکات لە مانگی نیساندا باران ببارێت و مانگێکی تەواو وشک دەبێت.


ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکیئ جیهانی کەشوهەوایە و پێشبینی درێژخایەن بۆ باری کەشوهەوای ولآتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، پێشبینی خۆی بۆ شارەکانی باشووری کوردستان لە رووی بارانبارینەوە باش نییەو پێشبینی ناکات لەم مانگەدا باران ببارێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەندێک رۆژ ئاسمانی شارەکانی باشووری کوردستان هەور دەبێت، بەلآم پێشبینی ناکات باران ببارێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر ئیدارەی گەرمیان وشکە ساڵی راگەیاند و داوای کۆمەکی مادی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بڕیار مۆڵەت دان بە هەڵکەندنی بیری دەکرد بۆ کاروباری ئاژەڵداری و کشتوکاڵی.

 

PM:11:39:14/04/2021