لە هێرشەکەی سەر سەربازگەکەی تورکیا لە بەعشیقە سەربازێک کوژرا
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمشەو پێنج شەممە ١٥ ی نیسان رایگەیاند لە هێرشی چەند کاتژمێری رابردوودا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە بەعشیقە لەشاری موسڵ، سەربازێکی تورکی کوژراوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەر هێندەی بڵاوکردۆتەوەو باسی بریندار و زیانە مادیەکانی نەکردووە.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکی لە شارۆچکەی بەعشیقە لە پارێزگای موسڵ.
هاوکات بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کە بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش و زیان بە باڵاخانەیەکی ناوچەکە گیشتووە.
AM:01:26:15/04/2021