نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق جارێکی تر بەرزدەبێتەوە.

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.

لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ەوە بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار بەرزکردەوە کە بۆ هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار بێت، لەو دەمەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.



PM:03:25:15/04/2021