نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی بەچاو دادەبەزێت

دوای چەند رۆژێک بەرزبوونەوە، سەر لەنوێ ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێکی تر لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمڕۆ نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو یەک دۆلار بە ٨.١٢٥٠ لیرە فرۆشرا.
لە کاتێکدا کە بەیانی نرخی یەک دۆلار بە ٨.٠٠٥ لیرە بوو.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا یەک دۆلار بە ٨.٠٦٥ لیرە بوو.

دابەزینی نرخی لیرەی تورکی پەیوەندی بە بڕیارێکی بانکی ناوەندی تورکیەوە کە ماوەیەکە بە رێژەی ١٩%  داناوەو هیچ گۆڕانکاری تێدا نەکردووە.

 



PM:05:24:15/04/2021