سهرۆك كۆماری پێشوی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سەربەخۆیی مافێكی رهوایه، بەڵام دهنگم پێی نهدا، چونكه دهمزانی سهربهخۆیی بهدیناهێنێت".
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى فورات نیوز، لەبارەی ڕیفراندۆمى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ریفراندۆم مافێكی رهوای میلهته، بهڵام لهدوای ریفراندۆم بینیمان چی رویدا؟ من دەمزانی ڕیفراندۆم سەربەخۆیى بەدەستناهێنێت بۆیه دهنگم به ریفراندۆم نهدا".
هاوکات لەسەر پرسی هەرێمی سەربەخۆی سلێمانی سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو ناکۆیانەی کە لە سلێمانی هەیە هیچ لایەنێک ناتوانێت ههرێمێك بۆ ئهو پارێزگایه دروستبكات، خەڵکی سلێمانیش ھەرگیز بیر لە ھەرێمێکی سەربەخۆ و جیابوونەوە ناکاتەوە.
فوئاد مەعسووم سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردە، لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا و بوو بە حەوتەم سەرۆک کۆماری عێراق و دووەمین سەرۆک کۆماری کورد کە سەرۆکایەتی عێراقیان کردبێت (لە دوای جەلال تاڵەبانی)، پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بووە.