مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵوێستی پێنج گەورە زلهێزی جیهان کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە ئیدانەکردنی هێرشەکەی هەولێری لە لایەن ''هاوڕێیان و هاوبەشانی هەرێمی کوردستان'' کرد.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی یٔەم دواییەی هەولێریان کرد.

دەشڵیت" ئێمە یٔامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیریی و یٔاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش.


راگەیەندراوەکەی سەرۆک وەزیران لە دوای ئەوە هات، ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێکەوە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و بە تووندی ئیدانەیان کرد.



PM:11:29:16/04/2021