" پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیردەکرێت "

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت" چەند رۆژێک لە مەوبەر پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ‏ئێران بە ناوی (سمکۆ بەنفشی) دەستگیر کرا". 

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی ١٣ی ئاپرێلی٢٠٢١ی زاینیی بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی ھەتاویی ‏پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە، بەناوی (سمکۆ بەنفشی) لە سلیمانی لە لایەن ھیزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی ئەمنی دەستبەسەرکرا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ھەر لەدوای ئاگاداربوون لەلایەن بەشی ئەمنییەتی کۆمەڵە، ئاسایشی سلێمانی ئاگادار ‏کرایەوە و لێکۆلێنەوەکان دەربارەی ئەم کەیسە دەستیپێکرد، سەرئەنجام دوای چەند ڕۆژ  لێکۆڵینەوە، ئاگادارکراینەوە کە ناوبراو  بەتۆمەتی سیخوری ‏لەلایەن یەکێک لەھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەستبەسەرکراوە.‏

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیردەکرێت

چەند رۆژێک لە مەوبەر پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ‏ئێران بە ناوی (سمکۆ بەنفشی) دەستگیر کرا، کۆمەڵەی شۆڕشگێری لە رێگەی ئاسایشی ‏سلێمانییەوە بەدواداچوونی کرد و لە دەرەنجامی بەدواداچوونەکەش راگەیەنراوێکی بڵاو ‏کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:‏

ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕۆژی ١٣ی ئاپرێلی٢٠٢١ی زاینیی بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی ھەتاویی ‏پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە، بەناوی "سمکۆ بەنفشی" لە سلیمانی لە لایەن ھیزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی ئەمنی دەستبەسەرکرا.‏

ھەر لەدوای ئاگاداربوون لەلایەن بەشی ئەمنییەتی کۆمەڵە، ئاسایشی سلێمانی ئاگادار ‏کرایەوە و لێکۆلێنەوەکان دەربارەی ئەم کەیسە دەستیپێکرد.‏

سەرئەنجام دوای چەند ڕۆژ  لێکۆڵینەوە، ئاگادارکراینەوە کە ناوبراو  بەتۆمەتی سیخوری ‏لەلایەن یەکێک لەھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەستبەسەرکراوە.‏

کۆمەڵە وێرای سپاسی لایەنە ئەمنی و دادوەریەکانی ھەرێمی کوردستان لە ‏ئاگادارکردنەوەی کەیسی ناوبراو، چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان و بڕیاری ‏دادگایە. ‏

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، زۆربەی یئەو لێدوان و ھەواڵانەی ‏کە لەچەند ڕۆژی پێشوودا، دەربارەی ئەم کەیسە بڵاو کراوەتەوە، ڕەتدەکاتەوە و  ‏بەدڵنیاییەوە، ئەم لێدوانانە لەلایەن نەیارانی کۆمەڵە و بەمەبەستی چەواشەکاریی بڵاو ‏کراوەنەتەوە.‏

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
‏١٧/٤/٢٠٢١‏


PM:07:57:17/04/2021