جەزائیر بە چوار گۆڵ خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیک کردەوە



لەدووەم یارییاندا لە کۆمەڵەی هەشتەم لە مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆریای باشوور ڕوبەڕوی یەک بونەوەو ، دوای ئاستێکی بەرز لە لایەن تاکە نوێنەرەکەی عەرەبەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆریایان توشی شکست کردوو یەکەم سێ خاڵیان لە مۆندیال بە دەست هێنا.
گۆڵەکانی جەزائیر ئیسماعیل سولەیمانی لەخولەکی٢٦ و  و رەفیق حەلیش خولەکی ٢٨ و دیگابۆ خولەکی ٣٨ و یاسین براهیمی لە خولەکی ٦٤ دا تۆماریان کرد.

دوو گۆڵەکەی کۆریا {هیون مین سۆن لە خولەکی  ٥٠ و { جا چیول کۆ} لەخولەکی ٧٢ دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە جەزائیر لە پلەی دووەم دێت بە سێ خاڵ و کۆریای باشووریش خاڵێکی هەیە.

ئا/ شاهۆ فایق



AM:12:15:23/06/2014