نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماكرد، لە خوار ٦٦ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ٥٣ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلارو٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمارکراوی ئەمەریکاو، بەو هێرشانەشەوە هەیە کە حوسییەکان دەیکەنە سەر گەورە دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە سعودیە کە بۆتە هۆی دابەزینی بەرهەم هێنان، هەرچەندە تا ئێستا وەک مانگی رابردوو نەگەیشتۆتەوە ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برنت.


AM:09:33:19/04/2021