دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هەوڵێکی " تیرۆریستان " پووچەڵ کردۆتەوەو ٢٢ کەسیان لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند " له ھه‌ڵمه‌تێکی ئۆپراسیۆنی جیاجیاکاندا له سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و پشده‌ر ٢٢ تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسا‌و دادگایان ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێكیان تیرۆریستی ھه‌ره‌تاوانبار ئه‌بو عه‌لی جومه‌یلی والی فه‌لوجه‌یه كه به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه ھاتبووه سنوری ھه‌رێمی كوردستان".
لەو راگەیاندنەدا کە میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردۆتەوە هاتووە " پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستخستنی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاقم و گروپێكی تیرۆریستی داعش كه له‌چه‌ند شارێكی ھه‌رێم لهخۆڕێكخستندابوون و مه‌رامیان بوو چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن."
لەو راگەیاندنی دەزگای ئاسایش‌دا هاتووە" به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردو پاش گه‌ڕان و شه‌ونخونی و چاودێریكردنیان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ، سه‌ره‌داو به‌ده‌ستھات و ته‌واوی جموجۆڵهكانشیان خرایه ژێرچاودێری و پیلانه‌كانیان ئاشكراكران و ناسنامه و زانیاری كه‌سی تیرۆریستان ده‌ست ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی كه‌وت".
هەروەها هاتووشە "دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ھاوبه‌ش له ژێرچاودێری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، گه‌رمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شاره‌زوور ، راپه‌ڕین ھه‌ر ٢٢ تیرۆرسته‌كه كهلهچهند شانه‌یه‌كی نه‌نوستووی داعش خۆیان رێكخستبوو، پێش ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانیان بۆ تێكدانی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكه‌ن ده‌ستگیركران ".
راگەیاندنی چالاکییە بەم شێوەیەیە:
رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢١ تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو به‌ئه‌نه‌س كوردی ، دوای چاودێریكردنی كه به‌نیازبوو ھه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ، له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپه‌ڕین و شاره‌زوور ، له پشده‌ر ده‌ستگیركرا .
تیرۆریستی تاوانبار له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌ساڵی ٢٠١٩ فكری توندڕه‌وی داعشی وه‌رگرتووه و ساڵی ٢٠٢٠ په‌یوه‌ندی به‌ستوه به گروپێكی تیرۆرستی له‌سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق كه‌پیلانی دانانی ئاڵای داعش و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌یان دانابوو له‌و شاره‌و چه‌ندین تیرۆرستی فێری دروستكردنی عه‌بوه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كردوه‌و مه‌رامیان بووه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن و ھیجره‌ت بكات بۆناو داعش .
رۆژی٢٥/٣/٢٠٢١ له رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵ و ھه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌و سه‌ركه‌تووی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریستی ھه‌ره‌تاوانبار و له‌یاسا ھه‌ڵھاتوو( ح . م ) ناسراو به ئه‌بو عه‌لی جومه‌یلی والی فه‌لوجه ده‌ستگیركرا كه‌ده‌ستی سوره له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دژبه‌مرۆڤایه‌تی ،كه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی ھه‌بووه به‌رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌و له‌ساڵی ٢٠١٤ به‌یعه‌تی داوه به‌تیرۆریستانی داعش و وه‌ك چه‌كدارێكی ھه‌ره‌تاوانبار به‌شداری و سه‌رپه‌رشتیی ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردوه دواتر كراوه به جێگری والی ویلایه‌ته‌كانی باكور و پاشان بووه به والی و ئه‌میری فه‌لوجه.
رۆژی ١/٤/٢٠٢١ له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێكی تری ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان ھه‌رسێ تیرۆرستی تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو ئه‌بو دردا و یونس كوردی و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو به عه‌لی كوردی له‌كه‌لار ده‌ستگیركران .
له‌لایه‌كی تره‌وه ھه‌مان شه‌و تیمێكی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ له‌پێنج ھه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتوو و پشتبه‌ستوو به‌زانیاری ورد 5 تیرۆریستی تر له‌یه‌ك كات و ساتدا ده‌ستگیركران كه پێكھاتبوون له‌تیرۆریستان (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو به ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن )
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون و به‌دواداچوونه‌كان چڕتركرانهوه و له رۆژی ٢/٤/٢٠٢١ له ھه‌شت ئۆپراسیۆنی سه‌ركه‌وتووی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گه‌رمیان ھه‌شت تیرۆرست تری ھه‌مان شانه‌ی نه‌نستوی داعش ده‌ستگیركران كه ( ھ .ع ) و ( م .ن ) له كفری و ( د.س ) ناسراو به ( د . بوخاری ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو به بن لادن كوردی و ( ئ .ح ) ناسراو به ئه‌بو شه‌ھاب و ( م .ج ) ناسراو محه‌مه‌د كوردی له كه‌لار و ( م .ن ) له باوه‌نور ده‌ستگیركران .
ھه‌ر په‌یوه‌ست به‌م تاقم و گروپه توندڕه‌وانه‌ی تیرۆریستانی داعش ، ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان رۆژی ٣/٤/٢٠٢١ ھه‌ر له‌كه‌لار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو به حه‌بیب ده‌ستگیراو پاش رۆژێك ٤/٤ ھهردووتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س له سلێمانی و ( ئ. ح ) له كفری ده‌ستگیركران.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنی وته‌ی تیرۆرستان و داننان به تاوانه‌كانیان ئاشكرایانكرد ، پیلانیان بووه چه‌ند شانه‌یه‌كی نه‌نوستووی داعش دروستبكه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك ئاماده‌بكه‌ن ، راھێنانیانپێكراو له‌سه‌ر دروستكردنی عه‌بوه‌و مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك و رفاندنی خه‌ڵك و تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆڵیان ھه‌یه له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ، له‌گه‌ڵ شكاندنی كێلی شه‌ھیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و ھه‌ڵوه‌سته‌شه تیرۆریستان له‌رێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه فیكری توندره‌وی داعشیان وه‌رگرتوه‌وه و ھه‌مان تۆڕیان به‌كارھێناوه بۆ فراوانكردنی تاقم و گروپه‌كانیان و چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونتیان داناوه بۆ بانگه‌شه‌كردن و وانه‌ی ته‌كفیر و توندڕه‌وییان خوێندوه‌و ته‌كفیری ھه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی و ھاووڵاتییهكیان كرده‌وه كه له‌ژێرگاریگه‌ری بیری توندڕه‌وییان نه‌بووبێت .
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتووه‌ی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، گه‌رمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شاره‌زوور ، راپه‌رین ، سوپاس و پێزانینی بێپایان ده‌رده‌بڕێت ، بۆ ماندووبوون و شه‌ونخونی و ئازایه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش كه وه‌ك سه‌ربازی ون له‌خه‌می ئۆقره‌یی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی ھه‌رێمدان و به‌گیانیان سه‌روماڵی خه‌ڵك ده‌پارێزن ، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌شه ھه‌موو تۆمه‌تبارانی یاسا شكێن و تیرۆریستان و سه‌رپێچیكاران و پێشێلكاران و ئه‌وانه‌ی دادگا داوایاندهكات ، له‌ده‌ست ھێزه‌كانمان رزگاریان نابێت و ھه‌ر پیلانێكیان ھه‌بێت سه‌رئه‌نجام پێش جێبه‌جێكردنی پشت به‌خوای گه‌وره ئاشكراده‌كرێن و راپێچی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن . كه‌له‌پشت ھه‌موو سهركهوتنهكانیشماندا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی دیار‌و به‌رچاویان ھه‌یه لهھاوكاری و پشتیوانیكردنی ھێزه‌كانمان كه جێگای پێ‌زانین و ستایشی به‌رده‌واممانه .