ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرسێکی (گرنگ) تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی نیسان ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە،

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.


AM:09:18:21/04/2021