ڤیدیۆیەکی نوێی هێلی لەڤ بڵاودەکرێتەوە

خانمە گۆرانی بێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ ڤیدیۆییەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.
 
هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی نمایشێکی جەستەیدا دەردەکەوێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتەیەدا هەوادارنی بەلێشاو لایک بۆ ئەستێرەکەیان دەکەن.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



AM:12:44:22/04/2021