بەهۆی هێرشی چه‌كدارانى به‌رگرى نیشتمانى سوریا لە قامیشلۆ دوو منداڵ بوونە قوربانی

دوای ئەنجامدانى ئاگربەست لە نێوان هێزەکانى ئاسایشى رۆژئاوا و میلشیاکانى بەرگرى نیشتیمانى سەر بە حکومەتى سوریا، شەڕ و پێکدادان جارێکی تر دەستیپێکردەوە و به‌هۆى شه‌ڕەکەوە منداڵێك كوژرا و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار لە ئەنجامی هێرشی چه‌كدارانى به‌رگرى نیشتمانى سوریا، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەحمەد حەموود حەموودی ١٤ساڵ تەمەن و مەحموود مەحموودی ١٠ساڵ تەمەن لە گەڕەکی وەحدە لە باشووری قامشلۆ بە سەختی بریندار کران و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خەبات کران لە قامشلۆ.

ئاشکراشیکردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی شەهید خەبات، مەحموود مەحموودی ١٠ساڵان ژیانی خۆی لەدەستدا و دۆخی تەندروستی منداڵەکەی دیکە ناجێگرە، هاوکات شەڕ و پێکدادانەکان هەتاکوو ئێستاش بەردەوامە. 


PM:06:54:22/04/2021