لە شاری قامیشلۆ شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ملیشیاکانی دیفاع وەتەنی بۆ سێیهم رۆژ لەسەر یەک بەسەختی بهردهوامە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، لە شاری قامیشلۆ لە گەڕەکی تەی لە کاتژمێر ٦:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و چەکدارانی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژیمی سووریا شەڕ دەستیپێکردووە و بە دژواری بەردەوامە".
ئاشکراشیکردووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ زۆربەی گەڕەکەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە، هاوكات ئهمڕۆ لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکە هاوڵاتییهكى مهدهنى به تهمهن بەناوی (حاییس ئەلجریان) لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە نزیک نەخۆشخانەی وەتەنی كوژراوه.