وێنە.. میدیاکارێکی ناسراوی کورد بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد

میدیاکاری ناسراوی شاری دهۆک (جەلیل خەلیل) بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد. 

ماڵپەڕی گاڤ نیوز کە ماڵپەڕێکی هەواڵی ناوچەی بادینانە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ جەلیل خەلیل یەکێک لە میدیاکارە ناسراو و دیارەکانی پارێزگای دهۆک بەهۆی پەتایی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا". 

جەلیل خەلیل میدیاکارێکی دیار و ناسراوی سنووری شاری دهۆک بووە، کە ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری دەرهێنەری لە رادیۆی دهۆک ئەنجام داوە. 


PM:12:51:23/04/2021