پەرواز حسین بەچەند مۆدیلێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت

خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن بەچەند مۆدێلێکی نوێوە دەردەکەوێت و لەسەر ژنێتی خۆی و رای لەسەر پیاوازن رای خۆی دەردەبڕێت.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە چەند مۆدیڵێکی تازەی جلوبەرگەوە بڵێ‌وکردۆتەوە، بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەروەها لەگەڵ وێنەیەکیدا نووسیوویەتی رای خۆی لەسەر پیاوان و ئافرەتان دەڵێت" ئافرەت دیاری خودایە تەنها پیاوە مەردەکان قەدری دەزانن ....قسەکردن لەسەر ئافرت باجی دەوێت".

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:02:37:23/04/2021