سوپای تورکیا بە قوڵی ٧ کم لە کانی ماسیەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێم کرد

لەشەوی رابردووە سووپای تورکیا ناوچەی زاب و کانی ماسی بۆردومان دەکات و ئەم بەیانییە بە قوڵای ٧ کم لەو قٶڵەشەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەو هێرشە نوێیەی سوپای تورکیا کە وەک هەموو جارێک بە بیانووی لێدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە بوو، شەوی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کاننی ماسی دەستگیرکردووە.

وەک سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ دەکەن هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی.

ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارەو پێشتریش ناوچەی حەفاتنن دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قوڵی حەفاتنین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە. 
 

PM:12:23:24/04/2021